سه‌در پشتگیری له هیچ كه‌سێكی حیزبی بۆ وه‌رگرتنی پۆسته وه‌زارییه‌كان ناکات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی لیستی سائیروون ڕایگه‌یاند که بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق پشتگیری له هیچ كه‌سێكی حیزبی ناكه‌ن كه پۆستی وه‌زاری وه‌ربگرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ی تشرینی یه‌که‌م موقته‌دا سه‌در له میانی به‌یاننامه‌یێک ڕایگه‌یاند که ئه‌وان ده‌یانه‌وێت حكوومه‌تێكی نیشتمانی و دوور له ده‌ستوه‌ردانی حیزبی و تائیفی دروست بكرێت بۆیه پشتگیری له هیچ كه‌سێكی حیزبی ناكه‌ن پۆستی وه‌زاری وه‌ربگرێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه ڕۆژی 2ی ئه‌م مانگه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆماری عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕاسپارد بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و بڕیاره ناوبراویش له ماوه‌ی مانگێکدا كابینه‌كه‌ی دروست بكات كه له چه‌ند وه‌زاره‌تێک پێكدێت.
سه‌رۆكی لیستی سائیروون كه 54 كورسی په‌رله‌مانی هه‌یه جه‌ختیشی كردوووه‌ته‌وه كه ده‌بێت حكوومه‌ت له كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ پێكبهێنرێت و كار بكات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران