ئه‌حمه‌د تورک پیرۆزبایى له به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات
به‌شی تورکیا- له پێوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنیدا سیاسه‌تمه‌دارى ناودارى كوردی توركیا پیرۆزبایى له به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات به بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنى به سه‌رۆک كۆمارى عێراق.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ی تشرینی یه‌که‌م ئه‌حمه‌د تورک له په‌یوه‌ندییێكى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆمارى عێراق پیرۆزباییی خۆى پێ گه‌یاند.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا ئه‌حمه‌د تورک هیواى خواستوووه د. به‌رهه‌م ڕۆڵى كاریگه‌رىی خۆى بگێڕێت و ده‌رچوونى وه‌ک سه‌رۆک كۆمار ببێته مایه‌ى خێر و خۆشى بۆ گه‌لانى عێراق.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران