هه‌ده‌په پیرۆزبایی له سه‌رۆک كۆماری نوێی عێراق ده‌كات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوای ئه‌وه‌ی د. به‌رهه‌م ساڵح وه‌ک كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه هه‌ڵبژێردرا بۆ سه‌رۆک كۆماری عێراق، په‌روین بوڵدان و سه‌زای ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆكانی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) په‌یامێكی پیرۆزبایی‌یان ئاڕاسته‌ی د.به‌رهه‌م ساڵح كرد.
له پهیامهكدا هاتوووه: چواره‌مین سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراقتان پیرۆز بێت و هیوادارین كه ببێته هۆی خێر بۆ گه‌لانی عێراق و ئاواكردنی ژیانێكی ئازاد و وه‌ک یه‌ک.
هه‌ر له‌و په‌یامه‌دا هاتوووه: هیوا و باوه‌ڕمان هه‌یه كه بتوانن خه‌ونه‌كانی مام جه‌لال سه‌رۆک كۆماری کۆچکردووی عێراق بۆ ده‌ستكه‌وتی هاوبه‌شی عێراق، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی ناو كوردان و ئارامیی ناوچه‌كه داویه‌تی، به‌رده‌وامیی پێبده‌ن.
هه‌ده‌په هیواشی خواستوووه كه له وڵاته‌كه‌مان و ناوچه‌كه به گشتی كێشه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به ڕێگای گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن، ژیانی ئازاد و وه‌ک یه‌ک دیموكراسی و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دی بێت و بۆ ئه‌مه‌ش ئاماده‌یی بۆ هه‌موو جۆره هاوكاریییێک نیشان داوه.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران