خبر 2018-10-04 07:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەیمەن شمری: زەحمەتە وەزیرە پێشووەکانی عێراق لە کابینەی نوێیشدا هەڵبژێردرێنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری هاوپەیمانیی چاکسازی و بونیاتنانەوە لە پەڕلەمانی عێراق وتوویەتی ئەستەمە وەزیرەکانی دەوڵەتی پێشوو بۆ ئەم کابینە نوێیەش هەڵبژێردرێنەوە.

کوردپرێس:

ئەیمەن شمری نوێنەری هاوپەیمانیی چاکسازی و بونیاتنانەوە لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی وتووە ئەندامانی نوێی کابینەی عادڵ عەبدولمەهدی لە دەرەوەی ئیرادەی حیزبی دەبن و زەحمەتە وەزیرەکانی دەوڵەتی پێشوو بۆ ئەم کابینە نوێیەش هەڵبژێردرێنەوە.

شمری ئەوەش ڕاگەیاند کە عەبدولمەهدی بۆ کەم کردنەوەی وەزارەتخانە نوێیەکان کار دەکات و کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق بە هەلومەرجی نوێ و لە دەرەوەی فشار و ئیرادەی حیزبی و سیاسیی لایەنەکان پێک دەهێنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.