خبر 2018-10-03 09:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامێکی سەرکردایەتیی گۆڕان:

ململانێی نێوان پارتی و یەکێتی وای کردووە خەڵکی هەرێم متمانەیان پێ نەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی بزوتنەوەی گۆڕان وتوویەتی کشانەوەی فواد حسێن کاندید پارتی بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق سەلماندی یەکێتی و پارتی لێکتێگەیشتن و ئیتفاقیان لە نێو یەکتردا نییە.

کوردپرێس:

مەحموود شێخ وەهاب لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی وتووە پارتی بە سەرۆکایەتیی مەسعوود بارزانی نێوانی خۆشە لەگەڵ سوننەکانی عێراق و وڵاتانی کەنداوی فارس و تورکیاش بۆیە لە ستراتێژییەتی یەکێتی نزیک نییە.

ناوبراو زیادی کرد: کشانەوەی فواد حسێن کاندید پارتی بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق سەلماندی یەکێتی و پارتی لێکتێگەیشتن و ئیتفاقیان لە نێو یەکتردا نییە.

مەحموود شێخ وەهاب وتیشی نەبوونی ئیتفاق و لێکتێگەیشتن لە نێوان پارتی و یەکێتی وای کردووە جەماوەری کوردستان متمانەیان بەو دوو حیزبە نەمێنێت و هەر ئەوەش لێکەوتەی خراپی لە کوردستانیش و عێراقیش بەدوادا هاتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.