خبر 2018-10-03 09:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی:

ڕێژە فراوانەکەی دەنگەکانی بەرهەم ساڵح، فواد حسێنی ناچار کرد بکشێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتوویەتی ڕێژەی دەنگەکانی بەرهەم ساڵح جیاوازیی هەرە زۆری لەگەڵ ژمارەی دەنگەکانی فواد حسێن بوو هەر ئەوەش کاندیدەکەی پارتیی ناچار کرد بکشێتەوە.

کوردپرێس:

غیاس سوورچی لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕی هەواڵی ئیتجاەپرێسی وتووە پڕۆسەی دەنگدان بۆ دیاریکردنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق پڕۆسەیێکی شەفاف و تەندروست بوو و هەر یەکە لە نوێنەران دەنگیان بەو کاندیدە دا کە بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق بە گونجاویان دەزانی.

ناوبراو زیادی کرد: سەرکەوتنی بەرچاوی بەرهەم ساڵح بە سەر فواد حسێندا وای کرد کاندیدەکەی پارتی کشانەوەی خۆی ڕابگەیێنێت و سەرکەوتنی بەرهەم ساڵح پێشتریش چاوەڕوانکراو بوو لە بەر ئەوەش دەبێت پارتی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی پەڕلەمان قبووڵ بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.