یه‌که‌م لێدوانی سه‌رکۆماری نوێی عێراق: کار بۆ یه‌کپارچه‌ییی عێراق ده‌که‌م
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شه‌وی ڕابردوو به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران به‌رهه‌م ساڵح نوێنه‌ری یه‌کێتی وه‌کوو نۆهه‌م سه‌رۆک کۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا و پاش ئه‌وه‌ی سوێندی یاسایی خوارد ڕایگه‌یاند له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتیمانی ئه‌رکه‌کانم ڕاده‌په‌ڕێنم نه‌ک بنه‌مای حیزبی و گوتیشی: یه‌کپارچه‌یی و یه‌کڕیزیی عێراق ده‌پارێزم.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكى نوێى كۆمارى عێراق ، دواى سوێندخواردنى له وتارێكدا گوت: يهكپارچهيیى عێراق ده‌پارێزم و ده‌بمه پارێزه‌رى عێراق.
به‌رهه‌م ساڵح گوتيشى: سه‌رۆكى هه‌موو عێراق ده‌بم نه‌ک سه‌رۆكى پێكهاتهيێک.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران