سه‌رکۆماری نوێی عێراق عادل عه‌بدولمه‌ھدی بۆ پێک‌ھێنانی حکوومه‌تی عێراق ڕاسپارد
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک کۆماری نوێی عێراق عادل عه‌بدولمه‌ھدی ڕاسپارد بۆ پێک‌ھێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی ڕابردوو 2ی تشرینی یه‌که‌م به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران به‌رهه‌م ساڵح نوێنه‌ری یه‌کێتی وه‌کوو نۆهه‌م سه‌رۆک کۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا و پاش ئه‌وه‌ی سوێندی یاسایی خوارد و له مه‌رسوومێکدا عادل عه‌بدولمه‌ھدی بۆ پێکھینانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی عێراق ڕاسپارد.
عه‌بدولمه‌ھدی له‌لایه‌ن ھه‌ر دوو کوتله‌ی بنیاتنان و چاکسازییه‌وه کاندید کراوه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی حکوومه‌تی نوێی عێراق.
عادل عه‌بدولمه‌ھدی پێشتر سه‌رکرده بوووه له ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق و دوای گۆرانکارییه‌کانی ساڵی ٢٠٠٣ که‌سایه‌تیێکی دیاری گۆره‌پانی سیاسیی عێراق بوووه و پۆستی جێگری سه‌رۆک کۆمارى ھه‌بوووه و له کابینه‌ی پێشووی حکوومه‌تدا له به‌غدا وه‌زیری نه‌وت بوووه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران