خبر 2018-10-02 17:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرهەم ساڵح بووە سەرۆککۆماری عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش ئەوەی لە خولی یەکەمدا پۆستی سەرۆککۆمار دیاری نەکرا فواد حسێن کاندیدی پارتی بۆ ئەو پۆستە کشایەوە و بەرهەم ساڵح وەکوو نۆهەمین سەرۆککۆماری وڵاتی عێراق هەڵبژێردرا.

کوردپرێس:

پۆستی سەرۆککۆماری عێراق لە خولی یەکەمی هەڵبژاردندا یەکلا نەبوویەوە و پێش ئەوەی خولی دووهەم دەست پێبکات مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕەخنەی لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار گرت و ڕایگەیاند ئەو ئالیەتەی پێ قبووڵ ناکرێت کە ئێستا کاری پێدەکرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق. بۆیەش فواد حسێن کاندید پارتی بۆ ئەو پۆستە کشایەوە و ئەگەرچی سەرۆکی پەڕلەمان داوای ناوبراوی قبووڵ نەکرد بەڵام ناوبراو لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی هۆڵی پەڕلەمانیان بەجێ هێشت و بەرهەم ساڵح بە زۆرینەی دەنگ وەکوو سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا.

بەرهەم ساڵح پاش جەلال تاڵەبانی و فواد مەعسووم سێهەم کەسایەتیی یەکێتییەکە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق وەردەگرێت ئەوەش پاش گەڕانەوەی بۆناو ڕیزەکانی یەکێتی لە سەر بڕیاری ڕێککەوتن لەگەڵ ژمارەیێک لە ئەندامانی سەرکردایەتیی ئەو حیزبە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.