سووریا بانگھێشتنامهیێک ئاڕاسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌كات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نووسینگه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌کات که حكوومه‌تی سووریا بانگھێشتنامهیێكی ئاڕاسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق كردوووه بۆ ئه‌وه‌ی له داھاتوویێكی نزیكدا سه‌ردانی دیمه‌شق بكات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له ڕاگه‌یانراوێكدا بڵاوی كرده‌وه که له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان ئیبراھیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ وه‌لید موعه‌لیم ھاوتا سوورییه‌كه‌ی كۆ بوووه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یێندراوه‌که، به‌رده‌وام بوونی ھاوكارییه‌كانی نێوان دیمه‌شق و به‌غدا و بنبڕكردنی تیرۆر له ناوچه‌كه‌دا ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عیراق و سووریا بوووه.
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه که وه‌لید موعه‌لیم بانگھێشتنامهیێكی ئاراسته‌ی ئیبراھیم جه‌عفه‌ری كردوووه بۆ ئه‌وه‌ی له داھاتوویێكی نزیكدا سه‌ردانی سووریا بكات.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران