ئه‌یاد عه‌لاوی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستان به شه‌فاف و خاوێن وه‌سف ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی ئیئتیلافی وه‌ته‌نییه ڕایگه‌یاند که هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستان به شێوه‌یێکی شه‌فاف و خاوێن به‌ڕێوه چوو و هیوایشی خواست که کێشه‌کانی هه‌ولێر- به‌غدا چاره‌سه‌ر بکرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌یاد عه‌لاوی له توویتێكدا نووسیی: "ئێمه و هه‌موو جیهان ئه‌زموونێکی هه‌ڵبژاردنی شه‌فاف و خاوێنمان بینی که پایه‌کانی دیموکراسی له هه‌رێمی کوردستان جێگیرتر ده‌کات".
عه‌لاوی له توویته‌که‌یدا نووسیویه‌تی: "پیرۆزبایی له ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستانی خۆشه‌ویست و سه‌رکردایه‌تییه سیاسییه‌که‌ی ده‌که‌م و به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هیوادارم له ڕۆژانی داهاتوودا چاره‌سه‌ری ته‌واو بۆ سه‌رجه‌م کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند بێته‌ئاراوه كه یه‌کپارچه‌ییی خاکی عێڕاق بپارێزێت".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران