خبر 2018-10-01 07:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یەکەم فڕۆکەی سعوودی لە فڕۆکەخانەی هەولێر نیشتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ دووشەمە 1ی تشرینی یەکەمی 2018 یەکەم فڕۆکەی سعوودی لە فڕۆکەخانەی هەولێر نیشتەوە و بە فەرمی گەشتی ئاسمانیی نێوان سعوودیە و هەولێر دەستی پێکرد.

کوردپرێس:

گەشتی ئاسمانیی نێوان سعوودیە و هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەمە 1ی تشرینی یەکەمی 2018 دەستی پێکر دو یەکەم فڕۆکەی سعوودی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر نیشتەوە.

پێشتر تەلار فایەق بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر ڕایگەیاندبوو کە لەو ڕێککەوتەدا شاندێکی گەشتی ئاسمانیی سعوودیە سەردانی هەولێر دەکەن و لە ڕێوڕەسمێکدا بە بەشداریی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان گەشتی ئاسمانیی نێوان ڕیاز و هەولێر دەست پێدەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.