خبر 2018-10-01 08:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕووداوی هاتوچۆ لە مەلەکشاییی ئیلام قوربانیی لێکەوتەوە

بەشی ئیلام- جێگری فەرماندەی ئینتزامیی مەلەکشایی ڕایگەیاند لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە شاری مەلەکشایی یەک هاووڵاتی گیانی خۆی لە دەست دا و چواری دیکەش بریندار بوون.

کوردپرێس:

عەقید کەرەمی جێگری فەرماندەی ئینتزامیی شاری مەلەکشایی لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: بەهۆی پێکدادانی دوو ئوتۆمبیلی جۆری نەیسان و بیجۆ لە میحوەری ئیلام بۆ مەلەکشایی هاووڵاتیێک گیانی لە دەست دا و 4ی دیکەش بریندار بوون.

ناوبراو زیادی کرد: لە ڕووداوەکەدا یەک لە هاووڵاتییان دەستبەجی گیانی لە دەست دا و بریندارەکانی ئەو ڕووداوە گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە.

عەقید کەرەمی گوتیشی: ناوچەی دەرگناو لە باری ستاندەری ترافیکییەوە ناوچەیێکی مەترسیدارە و زیاترین ئاماری ڕووداوی هاتوچۆی شاری مەلەکشایی لەو میحوەرەدایە.

ناوبراو سەبارەت بە هۆکاری ڕووداوەکەش وتی تا ئەم کاتە هۆکاری ڕووداوەکە دیار نییە و بەدواداچوون و تاوتوێی ڕووداوەکە دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.