خبر 2018-10-01 07:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سروە عەبدولواحید: هەڕەشەم لێ کراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری پێشووی گۆڕان کە خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کاندید کردووە لە لێدوانێدا وتوویەتی گوشارم خراوەتە سەر و هەڕەشەم لێ کراوە.

کوردپرێس:

سروە عەبدولواحید نوێنەری پێشووی گۆڕان لە پەڕلەمانی عێراق کە ئێستا خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کاندید کردووە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر تویتێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا نووسیویەتی: گوشارم خراوەتە سەر و هەڕەشەم لێ کراوە بەڵام بڕیاری خۆ کاندید کردنی من لەلای هیچ حیزبێکی سیاسیی عێراق دەرنەکراوە و دیارە لە بەر فشار و هەڕەشەش لەو بڕیارەم ناکشێمەوە.

ناوبراو زیادی کرد: پێشتریش هەڕەشەی وام لێ کراوە بەڵام ئەوە نەبۆتە هۆی ئەوەی من لە هەڵوێستی خۆم پاشگەز ببمەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.