وه‌فدی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق كۆ بوووه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌فده باڵاكه‌ی یه‌كێتی له به‌غدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق كۆ بوونه‌وه بۆ تاوتوێ كردنی پرسی ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک كۆمار و پێكھێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ٣٠ی ٩ی ٢٠١٨ وه‌فده باڵاكه‌ی یه‌كێتی له به‌غدا پێشوازی كرد له جۆن ویلكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق .
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان؛ له دیدارێكی ھاوبه‌شدا ھه‌ردوولا گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی و پێكھێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و پرسی سه‌رۆک كۆماریان تاوتوێ كرد.
سه‌رچاوه: میلله‌ت پرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران