خبر 2018-10-01 07:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تۆمەتی ساختەکاری لە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان دەخرێتە پاڵ یەکێتی و پارتی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتیی گۆڕان تۆمەتی ساختەکاریی هەڵبژاردن دەخاتە پاڵ دوو حیزبی باڵادەستی هەرێمی کوردستان و دەڵێت لە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستاندا ئەو دوو حیزبە تەزویریان کردووە.

کوردپرێس:

ئاژانسی مەعلوومەی عێراق لە زاری ئەمین بەکرەوە نووسیویەتی بزووتنەوەی گۆڕان کۆمەڵێک بەڵگەی بەدەستەوەیە کە دەیسەلمێنێت پارتی و یەکێتی وەکو دوو حیزبی باڵادەستی هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستاندا بە قازانجی خۆیان ساختەکارییان کردووە.

ئەمین بەکر گوتیشی: دابەزینی ڕێژەی بەشداریی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەلالەتە لە سەر بێ هیوا بوونی جەماوەری کوردستان و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ حوکمڕانیی دوو حیزبی پارتی و یەکێتی لە هەرێم.

ناوبراو جەختیشی کردۆتەوە کە ئەو دوو حیزبە کوردستانییە هێزی پێشمەرگەیان بەکار هێناوە بۆ ئەوەی بە قازانجی خۆیان دەنگ کۆ بکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.