ده‌وڵه‌تی یاسا پشتگیری له عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تیی نووری مالیكی ئاشكرای كرد كه پشتگیری له عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی غانمی ئه‌ندام له لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاند که ئه‌وان هیچ لارییێكیان نییه له‌وه‌ی عادل عه‌بدلمه‌هدی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وه‌ربگرێت.
عه‌لی غانمی گوتیشی: عه‌بدولمه‌هدی كه‌سایه‌تییێكی به‌هێزی هه‌یه و كێشه‌یان نییه له‌وه‌ی پۆسته‌كه وه‌ربگرێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه لایه‌نه سیاسییه‌كانیش پشتگیری له عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كه‌ن و له داهاتوودا به فه‌رمی ڕاده‌ستپێرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتوو.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران