یه‌كێتی له‌باره‌ی به‌رهه‌م ساڵح داوایێک ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح تاكه كاندیدی یه‌كێتییه بۆ پۆستی سه‌رۆک كۆماری عێراق.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نووسراوێكی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق كرد و داوای كرد "ده‌نگ به به‌رهه‌م ساڵح وه‌ک تاكه كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆک كۆمار بده‌ن".
له نووسراوه‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ په‌رله‌مانتارانی عێراقدا هاتوووه "به‌رهه‌م ساڵح به لێهاتووییی خۆی بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كراوه و ڕه‌زامه‌ندیی شه‌قامی عێراقیش له‌باره‌ی ناوبراوه‌وه هه‌یه".
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه شاندێكی یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تیی کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی سه‌ردانی شاندی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ به‌شێک له لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک كۆماریان تاوتوێ كرد بۆ ئه‌وه‌ی كۆده‌نگیی لایه‌نه‌كان له‌باره‌ی به‌رهه‌م ساڵحه‌وه كۆ بكاته‌وه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران