پشتیوانی ده‌ره‌کی له کوردی سووریا زۆر که‌مه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کوردی سووریا که ئێستا یه‌ک له‌سه‌ر چواری خاکی سووریای له‌ژێر کۆنتڕۆڵدایه هیواداره به ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا سیسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری یان فیدڕاڵی له‌و ناوچانه جێگیر بکات و ڕێگری له کۆنتڕۆڵ کردنی ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌وه بکات.
ئه‌مریکا به هاوپمانێکی کوردی سووریا دێته ئه‌ژمار که له ماوه‌ی شه‌ڕی ئه‌وان له‌گه‌ڵ داعش له ساڵی 2014 تاکوو ئێستا پشتیوانیی ئاسمانی له کورده‌کان کردوووه و چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی ڕاده‌ستی ئه‌وان کردوووه به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی جیاوازیی ڕاوبۆچوون له نێوان به‌رپرسانی ئه‌مریکا، کورد هێشتاکه دڵنیا نییه له به‌رده‌وامیی پشتیوانییه‌کانی ئه‌مریکا.
کری بوید ئاندرسۆن شرۆڤه‌کاری پرسه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌وباره‌یه‌وه نووسیی: کوردی سووریا هاوپه‌یمان و دۆستێکی زۆر که‌م به‌ڵام دوژمنگه‌لێکی زۆر و سه‌رسه‌ختی هه‌یه.
ناوبراو پێی وایه تورکیا به هه‌ڕه‌شه‌یێکی گه‌وره بۆ سه‌ر کوردی سووریا دێته ئه‌ژمار چوونکه ئه‌وان و په‌که‌که به یه‌ک گرووپ ده‌زانن.
کری بوید ئاندرسۆن له یادداشته‌که‌یدا که له ڕۆژنامه‌ی ئینگلیزی زمانی عه‌ره‌ب نیووز بڵاو کراوه‌ته‌وه نووسیویه‌تی: ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریاش که له ڕابردوودا نکۆڵی له‌سه‌ر شوناسی کورد کردوووه ته‌نها ده‌یه‌وێت ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد کۆنتڕۆڵ بکاته‌وه که له ڕووی سه‌رچاوه‌ی ژێرزه‌وینی وه‌ک نه‌وت و ئاو و کشتوکاڵ ده‌وڵه‌مه‌نده.
ئاندرسۆن له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دایه که کۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌بێ پشتیوانی له کوردی سووریا بکات چوونکه ئه‌وان به نوێنه‌رایه‌تی له کۆمه‌ڵگای جیهانی له‌گه‌ڵ گرووپی تیرۆریستیی داعش شه‌ڕ ده‌که‌ن و مومکینه سه‌رله‌نوێ ئه‌و گرووپه سه‌رهه‌ڵبداته‌وه هه‌ر بۆیه مومکینه دووباره پێویستیان به کورد بێت که‌واته باشتره وڵاتانی جیهان هه‌ر ئێستا پشتیوانی له کوردی سووریا بکه‌ن.
ئه‌و شرۆڤه‌کاره ئاماژه به‌وه ده‌کات که چیتر دیکه‌ی کورده‌کان وه‌ک کوردی عێراق ناتوانن یارمه‌تی به کوردی سووریا بده‌ن. کوردی عێراق له ماوه‌ی شه‌ڕی کوردی سووریا له‌گه‌ڵ داعش له شاری کۆبانێ به هانای ئه‌وانه‌وه چوو به‌ڵام هه‌رێمی کوردستان له‌م ڕۆژانه‌دا به‌ره‌وڕووی قه‌یران بۆته‌وه و ناتوانێت پشتیوانی له کوردی سووریا بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران