ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان کرایە پشووی فەرمی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، بەبۆنەی ئەنجام دانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە رۆژی یەكشەممە 30ی ئەیلول، لە سەرجەم دامو دەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: رۆژی یەكشەممە 30ی ئەیلولی 2018 ن كە دەكاتە رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن، لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی”.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران