مه‌ولود چاووشئۆغڵۆ: ڕێككه‌وتنی ئیدلب دوایین هه‌له بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی له سووریا
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا که بۆ به‌شداری له 73هه‌مین کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له نیۆیۆرکدایه له‌گه‌ڵ سێرگه‌ی لاڤرۆف و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف هاوتا ڕووسی و ئێرانییه‌کانی کۆ بوویه‌وه
ناوبراو پێشتر رایگه‌یاندبوو كه ئامانجیان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه تاوتوێ كردنی جێبه‌جێ كردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی سۆچییه له‌باره‌ی ئیدلبه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه دا له كاتێكدا سه‌رباز و هه‌واڵگریی توركیا له مه‌یدانه‌كه‌دا به‌رده‌وامن له ئه‌رکه‌کانیان، سه‌ركۆماریش سه‌ركردایه‌تییێكی نیشان داوه و له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئیدلبه‌وه گوتی: "ئه‌مه ڕێككه‌وتنێكه كه هه‌ر سێ وڵات پشتگیری و خاوه‌ندارێتیی لێده‌كه‌ن. ئه‌مه له ڕاستیدا دوایین هه‌له بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی له سووریا. پێویسته ئه‌م هه‌له له ده‌ست نه‌ده‌ین. پێویسته به سوود وه‌رگرتن له‌م هه‌له ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و ئۆپۆزسیۆن كۆ بكه‌ینه‌وه و قۆناغی سیاسی خێراتر بكه‌ین".
مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانی دا: "گرنگترین هه‌نگاوی به‌رجه‌سته‌ش كه له قۆناغی ئاینده‌دا بیگرینه‌به‌ر پێكهێنانی كۆمیسیۆنی ده‌ستووره. پێشتر لیسته‌كان پێشكه‌ش كراوه له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆن و له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌وه. ئه‌مجاره‌ش كه‌سانێكی له ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه تیادا ده‌بێت و بۆچوونی خۆمان له‌باره‌ی پێكهێنانی كۆمیسیۆنی ده‌ستووره‌وه خسته‌ڕوو".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی كرده‌وه كه له‌وباره‌وه هه‌ر سێ وڵات پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن و گوتی: "ئیدی پێویسته قه‌یرانی سووریا به قۆناغێكی سیاسی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئاشتی و سه‌قامگیری. له‌لایێكی دیكه‌وه ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا به‌ڵام قۆناغی سیاسی گرنگه. بێگومان پێویسته له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئێران به‌رده‌وام بین له كاره هاوبه‌شه‌كانمان".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران