یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی ئاگربه‌ستی ئیدلب سوپاسی تورکیا و ڕووسیا ده‌کات
به‌شی تورکیا- نوێنه‌ری باڵای یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له سیاسه‌تی ده‌ره‌کی و کاروباری ئاسایش ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ڕێککه‌وتنی سۆچی له‌باره‌ی ئاگربه‌ستی ئیدلب بوووه‌ته هۆی به‌رگرتن له کۆمه‌ڵکوژی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سوپاسی تورکیا و ڕووسیای کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فێدێریکا مۆگێرینی له گوتارێکیدا له میانی به‌رێوه‌چوونی ٧٣مین کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان باسی له‌وه کرد که تاوه‌کوو ئێستا جه‌نگی سووریا به‌کۆتا نه‌هاتوووه و له‌م جه‌نگه‌ش که‌س براوه نابێت.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه له‌وه‌ی که گه‌لی سووریا زۆرترین باجیان داوه و گوتیشی: "چاره‌سه‌ری سیاسی تاکه هۆکاره بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و قه‌یرانه".
مۆگێرینی گوتی: "دوای ئه‌نجامدانی ڕێککه‌وتنی سۆچی له نێوان ڕووسیا و تورکیا که بووه هۆی به‌رگرتن له کۆمه‌ڵکوژی له ئیدلب توانیمان هه‌ناسه‌یێکی ئاسووده بده‌ین. به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌مه‌وێت لێره‌وه سوپاسی خۆم ئاراسته‌ی ڕووسیا و تورکیا بکه‌م".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران