وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا: به شه‌ڕ یان ئاشتی ئیدلب ده‌گه‌ڕێنینه‌وه
به‌شی سووریا- جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا رایگه‌یاند که حكوومه‌تی سووریا به شه‌ڕ بێت یان ئاشتی شاری ئیدلب ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و سوورن له سه‌ر ده‌ركردنی گرووپه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌و شاره.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌یسه‌ل مقداد جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا به ڕۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی سووریای ڕاگه‌یاندوووه: "چۆن له هه‌ر به‌شێكی سووریا سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ستهێنا له ئیدلبیش سه‌رده‌كه‌وین و نامه‌كه‌مان ڕوونه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، وا ئێمه دێینه ئیدلب به شه‌ڕ یان ئاشتی".
به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان ڤیلادیمێر پووتن سه‌رۆكی ڕووسیا و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا پێویسته گرووپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان تا ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی یه‌كه‌م له ناوچه‌ی داماڵڕاو له چه‌ک بكشێنه‌وه.
ناوچه‌ی ئیدلب ده‌كه‌وێته‌وه باكووری شاری حه‌له‌ب و مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كیی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری سووریایه.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران