بۆ ڕێگری له هێرشی داعش له ده‌وروبه‌ری هێڵه‌كانی كاره‌بای که‌رکووک 500 پۆلیس جێگیر ده‌کرێن
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عید خه‌ڵه‌ف فه‌رمانده‌ی فه‌وجی شه‌شه‌می هێزی پۆلیسی عیراقی فیدراڵ له شارۆچكه‌ی حه‌ویجه له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد: به مه‌به‌ستی پاراستنی هێڵه‌كانی كاره‌با له ناوچه‌كانی باشووری که‌رکووک له هێرش و په‌لاماره‌كانی ڕێكخراوی داعش 500 پۆلیس ئه‌ركیان پێدراوه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی وه‌بیر هێنایه‌وه كه چه‌كدارانی داعش بۆشایییه ئه‌منییه‌كان ده‌قۆزنه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی تیرۆریستی و هێزه ئه‌منییه‌كانیش له‌مه‌ودوا ئه‌ركی سه‌رشانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
سه‌عید خه‌ڵه‌ف گوتیشی: له‌پێناو پاراستنی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌دا پێویستیان به پشتگیریی هاووڵاتیانیش هه‌یه.
دوای ئه‌وه‌ی ساڵی ڕابردوو شارۆچكه‌ی حه‌ویجه له باشووری خۆرئاوای که‌رکووک له داعش پاككرایه‌وه سێ وێستگه‌ی كاره‌بای ناوچه‌كه جار جاره ڕووبه‌ڕووی هێرش و په‌لامار ده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ک به‌هۆی هێرشه‌كانی داعشه‌وه هێڵه‌كانی ته‌زووی كاره‌بای که‌رکووک تووشی پچڕان ده‌بن و هه‌ندێک جار شاره‌كه بۆ ماوه‌ی 18 كاتژمێر بێكاره‌با ده‌بێت.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران