پارتی بە ئامانجی وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکووک فشاری بۆ سەر یەکێتی دروست کردووە
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ره‌عد ره‌فعه‌ت سكرتێری ده‌زگای ستانده‌ر سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی پارتی ئه‌مجاره كاندیدی بۆ پۆستی سه‌رۆک كۆماری عێراق هه‌یه وتی: "وایده‌بینم ئامانجی له‌م كاره دروست كردنی فشار بێت له‌سه‌ر یه‌كێتی، بۆ ئه‌وه‌ی پارتی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووک و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌ده‌ست بهێنێت".
ناوبراو وتیشی: "پارتی زۆر كاری به پۆستی سه‌رۆک كۆمار و سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق نییه، چوونكه زیاتر گرنگی به كه‌رتی نه‌وت ده‌دات و به هۆی ئه‌وه‌ی له سنووری ژێر ده‌ستی خۆی و له سنووری ژێر ده‌ستی یه‌كێتیش گرێبه‌ستی ناشه‌فافی له كه‌رتی نه‌وتدا كردووه، ده‌یه‌وێت له چوار ساڵی داهاتوودا لێپێچینه‌وه له‌و گرێبه‌ستانه نه‌كرێت و بۆ پاڵپشتی ئه‌و قسه‌یه‌شی نموونه‌ی به هه‌وڵێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێستای عێراق هێنایه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه و دادگایی كردنی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت".
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران