سەرکردەیێکی کۆمەڵی ئیسلامی:
ململانێی نێوان دوو پارتی سەرەکیی کوردستان بۆ بەرژەوەندیی حیزبییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیێکی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان وێڕای ڕەخنەی توند لە ململانێی نێوان دوو حیزبی سەرەکیی هەرێمی کوردستان لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق وتی: ئامانج لەو ناکۆکییە بەرژەوەندیی حیزبییە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شوان ڕابەر لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەوازین نیووزدا زیادی کرد: ململانێی ئەم دواییەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، ئەوە دەسەلمێنێت کە مەسەلەی کورد بۆ ئەو دوو حیزبە گرینگ نییە بەڵکوو وەدەست هێنانی بەرژەوەندیی حیزبی و تاکەکەسی لای ئەوانەوە گرینگە.
شوان ڕابەر وتیشی: بۆ پارتی و یەکێتی زۆر جێگای شەرمەزارییە کە مافی کوردەکان لە پشت گوێ بخەن و تەنها بیر لە بەرژەوەندیی حیزبی و تاکەکەسیی خۆیان بکەنەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران