خبر 2018-09-25 15:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
نوێنەری حکوومەتی ھەرێم لە تاران:

دەروازە سنوورییەکانی نێوان ھەرێم و ئێران داناخرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەبارەی دەنگۆی بوونی پشووی فەرمی و داخستنی دەروازە سنورییەکانی نێوان ھەرێم و کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕوونکردنەوە دەدرێت، نوێنەری حکومەتی ھەرێمیش لەتاران زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە ئاشکرا دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نازم دەباغ نوێنەری حکوومەتی ھەرێم لەتاران ڕایگەیاند: "بەھۆی ڕۆژانی پشوی یاد و مەراسیمەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ھیچ کاتێک دەروازە سنوورییەکان داناخرێت، تەنانەت ھاتوچۆی گەشتیاریش ڕاناگیرێت".

ناوبراو وتیشی: "ھەرکاتێک پشووی فەرمی بێت، کاریگەریی لەسەر دەروازە سنوورییەکان ناکات، تەنانەت کە باس لەسەری ساڵی کۆچی دەکرێت و یادەکانی عاشوورا و سێزدە بەدەر، ھیچ کام لەوانە نابنە ھۆکار بۆداخستنی سنوور".

سەبارەت بە داخستنی دەروازەی سنووری نێوان ھەرێم و ئێرانیش بەھۆی ئەنجام دانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە٣٠ی ئەم مانگە، نازم دەباغ وتی: "بۆ دیاری کردنی ڕۆژی پشوو یان داخستنی سنوور لەلایەن حکوومەتی ھەرێمەوە بڕیار دەدرێت، چوونکە ھەڵبژاردنەکە پەیوەستە بەھەرێمەوە".

سەرچاوە: SNN

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.