خبر 2018-09-24 13:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
كاندیدی پۆستی سەرۆک كۆماری عێراق:

ئەگەر لایەنەكان لەسەر یەک كاندیدی سەرۆک كۆمار رێک نەكەون كارەسات ڕوو دەدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەردار عەبدوڵا كاندیدی پۆستی سەرۆک كۆماری عێراق، رایدەگەیێنێت ئەگەر لایەنەكان لەسەر یەک كاندیدی سەرۆک كۆمار رێک نەكەون كارەسات ڕوو دەدات، داواش لە هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەكات لەسەر دیاری كردنی یەک كاندیدی كورد رێک بكەون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە میانی كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیدا كاندیدی پۆستی سەرۆک كۆماری عێراق، سەردار عەبدوڵا رایگەیاند پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كۆ ببنەوە ‌و رێک بكەون لەسەر دیاری كردنی یەک كاندید بۆ پۆستی سەرۆک كۆماری عێراق، پێشی وایە ئەگەر لایەنەكان رێک نەكەون كارەساتی گەورە ڕوو دەدات.

ناوبراو دەیشڵێت یەكێتی ‌و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆكی كۆماری عێراق ناكۆكن‌ و هەر یەكەیان بە جیا كاندیدی خۆی پێشكەش كردووە و من دەستپێشخەرییێک پێشكەش دەكەم بۆ ئەوەی هەموو لایەنەكانی كۆردستان لەسەر ئەو پۆستە رێک بكەون.

کۆدهەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.