تورکیا گەمارۆی ئاسمانیی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانیی درێژ کردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی تورکیا بڕیاری دا، گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ سێ مانگی دیکەش درێژ بکاتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومەتی تورکیا بڕیاری درێژکردنەوەی گەمارۆی ئاسمانیی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی داوە و گەمارۆکەش بۆ ماوەی ٣ مانگ درێژ کراوەتەوە و بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ کەناڵی کوردستان ٢٤ زانیارییەکانی لەمبارەیەوە پشتڕاست کردووەتەوە و جەختی لە درێژکردنەوەی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەکە کردووەتەوە.
بەهۆی ئاڵۆزبوونی پەیوەندیی نێوان تورکیا و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دەرکردنی نوێنەری یەکێتی لە تورکیا، حکوومەتی تورکیا بڕیاری داوە، گەمارۆی ئاسمانی بخاتە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران