ئه‌ردۆغان: له ئێستادا كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ تره‌مپ جێگه‌ی باس نییه
به‌شی تورکیا- سه‌ركۆماری توركیا سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه داوا بكرێت هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌که‌ین به‌ڵام له ئێستادا هیچ شتێک جێگه‌ی باس نییه".
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا پێش به‌ڕێكه‌وتنی بۆ ئه‌مریكا له میوانخانه‌ی ده‌وڵه‌ت له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورک له كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی سه‌باره‌ت به ڕۆژه‌ڤ دایه‌وه.
ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووسێكدا له‌باره‌ی ئه‌نجامدان و ئه‌نجام نه‌دانی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌و وڵاته گوتی: "ئه‌گه‌ر له لایه‌ن ئه‌مریكاوه داوا بكرێت هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌که‌ین به‌ڵام له ئێستادا هیچ شتێک جێگه‌ی باس نییه".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران