خبر 2018-09-22 15:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەیامی وەزیری ناوخۆی عێراق بە بۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەهواز

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری ناوخۆی عێراق لە پەیامێکدا هێرشی تیرۆریستیی سەر لە بەیانیی ئەمڕۆی لە شاری ئەهواز مەحکووم کرد و هاوخەمیی خۆی بۆ میللەتی ئێران ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قاسم ئەعرەجی ئەمڕۆ شەممە 31ی خەرمانان کاردانەوەی هەمبەر هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر ڕێوەڕەسمی نمایشی سەربازی لە شاری ئەهواز نیشان دا و ڕایگەیاند: ئەو هێرشە لە ساڵڕۆژی هێرشی سەدام بۆ سەر ئێران جارێکی دیکە دژایەتیی تیرۆریستانی لەگەڵ میللەتی ئێران پیشاندا.

ناوبراو وێرای دەربڕینی خەم و ئەسەفی خۆی بۆ ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە و سەرخۆشی کردن لە بنەماڵەی شەهیدانی هێرشەکە ڕایگەیاند: ئەو کردەوە سووکانە ناتوانن ورەی میللەتی ئێران دابەزێنن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.