له ئه‌هواز هێرش کرایه سه‌ر نمایشێکی سه‌ربازیی ئێران+ وێنه
کوردپرێس: ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ی ئه‌یلوولی 2018 به بۆنه‌ی یادی ده‌ست پێکردنی شه‌ڕی ئێران- عێراق له هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا نمایشێكی سه‌ربازی له ئه‌هواز به‌ڕێوه چوو که له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا ته‌قه له سه‌ربازانی ئێران كرا و به‌هۆیه‌وه تاکوو ئێستا 8 که‌س کوژران و زیاتر له 20 سه‌ربازی دیکه‌ش بریندار بوون که ژماره‌یێکیان باری ته‌ندروستییان ناجێگیره و مومکینه ژماره‌ی کوژراوان به‌رز ببێته‌وه.
هه‌ندێک شایه‌تحاڵ ڕایان‌گه‌یاندوووه که هێرشبه‌ران جلوبه‌رگی سه‌ربازییان له‌به‌ر كردبوو و له پشت سه‌كۆی تایبه‌ت به پێشكه‌ش كردنی وته‌ی به‌رپرسانه‌وه بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ک ته‌قه‌یان كردوووه.
شایه‌تحاڵان ڕوونیشیان كردوووه‌ته‌وه که هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران ته‌قه‌یان له چوار هێرشبه‌ره‌كه كردوووه و دوو هێرشبه‌ریان كوشتوووه و دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌یان ده‌ستگیر كردوووه که یه‌کێکیان برینداره.
حزبی (الاحوازیه) له ڕێگای ڕاگه‌یێندراوێکه‌وه هێرشی ئه‌مڕۆ بۆ سه‌ر سه‌ربازانی ئه‌هواز له‌و نمایشه سه‌ربازییه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتوووه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئیسنا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران