نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسی ده‌كات
پاش ئەوەی محەمەد ئەلحەلبوسی وەکوو سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق هەڵبژێردرا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان برووسکەیێکی پیرۆزباییی بۆ ناوبراو نارد.
دەقی پەیامەکە لە ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو کراوەتەوە و ئه‌مه ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
جه‌نابى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى
سڵاو و ڕێز،
به‌بۆنه‌ى ههڵبژاردنتانهوه به سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به خۆشحاڵییه‌وه گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم له‌و ئه‌ركه‌ى كه‌وتۆته سه‌ر شانتان كه شایسته‌تانه.
خۆشحاڵین كه ئه‌م ئه‌ركه‌تان وه‌رگرتووه و هیوادارین ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى هه‌ڵبژێردراو له‌م خوله‌دا ئه‌ركه قورسه‌كانى سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێ بكات و ڕۆڵى خۆى بگێڕێت له به‌هێزكردنى متمانه، هاوبه‌شیى ڕاسته‌قینه، سازان و هاوسه‌نگى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كاندا و له چوارچێوه‌ى پابه‌ندى به ته‌واوى مادده و بڕگه‌كانى ده‌ستوورى عێراقه‌وه له‌پێناوى گه‌یشتن به دادپه‌روه‌رى و چه‌سپاندنى بنه‌ماكانى دیموكراسى و فره‌لایه‌نى و جیگیربوونى سه‌قامگیریى سیاسى و ئارامى له عێراق و ژیانێكى سه‌ربه‌رزانه و خۆشگوزه‌رانى بۆ ته‌واوى پێكهاته‌كانى.
به گه‌شبینییه‌كى زۆره‌وه له ڕۆڵى ئێوه ده‌ڕوانین و هیواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕى ڕێزماندا..
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
17/9/2018
بۆچوونی بەکارهێنەران