لە یۆنان هێرش کرایە سەر کۆنسوڵخانەی ئێران
بەشی ئێران- لەلایەن گروپێکی نەناسراو بەیانیی ئەمڕۆ هێرش کرایە سەر کۆنسۆڵخانەی ئێران لە یۆنان و وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش بە دووری دەزانێت کە ئەم هێرشە پێوەندیی بە هێرشی سەر کونسووڵخانەی ئێران لە بەسرەی عێراق هەبێت.
کوردپرێس:
میدیاکانی یۆنان ڕایانگەیاندووە، گروپێکی نەناسراو چوونەتە بینای کۆنسۆڵخانەکە و بە ڕەنگ دروشمی جۆراوجۆریان لە سەر بیناکە نوسیووە دژ بە حکوومەتی ئێران.
هەر بە وتەی میدیا یۆنانییەکان گرووپەکە ١٠ کەس بوون دوای هێرشەکە بە ماتۆرسکیل هەڵهاتوون و تا ئێستاش پۆلیسی دەستگیری نەکردوون.
میدیاکانی یۆنان باسی ئەو دەکەن کە پێشتر هەر ئەم گرووپە بۆ پشتگیریی کوردەکانی تورکیا هێرشیان کردوەتە سەر کۆنسۆڵخانەی تورکیا لە یۆنان.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران