خبر 2018-09-17 06:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ھێڵی ئاسمانیی به‌ریتانیا گه‌شته‌کانی خۆی بۆ ئێران ڕاده‌گرێت

به‌شی جیهان- ھێڵی ئاسمانیی به‌ریتانیا ڕاگه‌یێنراوێکی بڵاو کرده‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: له‌ ھه‌فته‌ی داھاتوووه‌وه‌ کۆتایی به‌ گه‌شته‌ ڕاسته‌وخۆکانی نێوان له‌نده‌ن و تاران ده‌ھێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ھێڵی ئاسمانیی (British Airways) ڕایگه‌یاند: له‌ ڕۆژی 22ی ئه‌یلوولی 2018ه‌وه‌ گه‌شته‌ ڕاسته‌وخۆکانی نێوان له‌نده‌نی پایته‌خت و تارانی پایته‌ختی ئێران کۆتایی پێده‌هێنرێت و دوایین گه‌شت له‌ تارانه‌وه‌ بۆ له‌نده‌ن ڕۆژی 23ی ئه‌یلوولی 2018 ئه‌نجام ده‌درێت.

مانگی پێشوو ھێڵی ئاسمانیی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دابوو به‌ھۆی سزاکانی ئه‌مریکاوه‌ ناتوانن درێژه‌ به‌ گه‌شته‌کانی خۆیان بۆ ئێران بده‌ن ئه‌گه‌ر بارودۆخ ھاوکار نه‌بێت گه‌شته‌کان ڕاده‌گرن.

سه‌رچاوه‌: خه‌ڵک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.