خبر 2018-09-15 07:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یەکێتی: پۆستی سەرۆککۆماری ئیستحقاقی ئێمەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەعدی ئەحمەد پیرە دیسان دووپاتی کردۆتەوە کە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق پشکی یەکێتییە و یەکێتییش پێداگرە لە سەر ئەو بابەتە.

کوردپرێس:

شەرقولئەوسەت لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەو بارەیەوە وتوویەتی سەرکردەکانی یەکێتی لەم دانیشتنەی ئەم دواییەی خۆیاندا دیسانەوە جەختیان کردۆتەوە لەوەی کە بەپێی ئیتفاقی سیاسیی نێوان لایەنە کوردستانییەکان پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ئیستحقاقی یەکێتییە.

سەعدی پیرە ئەوەشی وتووە کە کشانەوەی مەسعوود بارزانی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ماهییەتی ڕێککەوتنەکەی نێوان پارتی و یەکێتی لە بارەی مەسەلەی پۆستی سەرۆککۆمارەوە ناگۆڕێت و ڕێککەوتنەکە وەکوو خۆیەتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.