یەکێتیی ئەورووپا خۆی ناگلێنێت بە مەسەلەی بەند کردنی ئوجەلانەوە
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەمپینی نێوەنەتەوەیی بۆ ئازاد کردنی عەبدوڵڵا ئوجەلان، سەرکردەی زیندانیی پارتی کرێکارانی کورستان کە لە ساڵی 1991ەوە لە دۆڕگەی ئیمرالی تورکیا زیندانی کراوە، ڕەخنە لەوە دەگرێت کە یەکێتیی ئەورووپا ئاوڕ لە دۆخی ئوجەلان لە تورکیا ناداتەوە.
مائۆرو پالما، سەرۆکی کۆمیتەی ئەنجومەنی ئەورووپا بۆ ڕێگری کردن لە ئەشکەنجەدان، لە ڕۆژی 5ی سێپتێمبێردا ڕایگەیاندبوو کە ئێستا کاتی ئەوە گەیشتووە کە پاش تێپەڕبوونی 20 ساڵ لە بەندکرانی ئوجەلان، ناوبراو ئازاد بکرێت چوونکە بەوتەی پالما، لەو ماوە درێژەدا مافی ئوجەلان پێشێل کراوە.
برووکسل تایمز لەو بارەوە دەنووسێت: دواجار کە یەکێتیی ئەورووپا لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بە پەکەکە و پرسی ئوجەلان دابێت لە ڕێکەوتی فێبریڤێریی 2018دا بووە کە داوای لە پەکەکە کردووە چەک داماڵێت و بە شێوەی ئاشتییانە چالاکی دەرببڕێت.
وتەبێژێکی یەکێتیی ئەورووپا بە برووکسل تایمزی وتووە مەسەلەی کوردەکان هەمیشە لە ڕاپۆرتگەلێکدا کە سەبارەت بە تورکیا دەدرێت لەبەرچاوە گیردراوە.
ناوبراو دانی بەوەدا ناوە کە سەرەڕای ئەوەی کە دۆخی زیندانیانی تورکیا ڕێگای ڕەخنەی هەیە، بەڵام هیچ کات بابەتی زیندانی کردنی عەبدوڵڵا ئوجەلان لە یەکێتیی ئەورووپا بە شێوی جیددی باسی لێنەکراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران