عوبێدی خۆی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان كاندید ده‌كات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانیی نه‌سڕ له پارێزگای مووسڵ خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كاندید ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی خالد عوبێدی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نه‌سڕ له مووسڵ له ڕاگه‌یێندراوێكیدا بڵاوی كردوووه‌ته‌وه: "له دوای ئه‌و هه‌موو فشاره‌ی خرایه‌سه‌ری خالد عوبێدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كاندید ده‌كات."
له‌و ڕاگه‌یێندراوه‌دا ڕوونیش کراوه‌ته‌وه: "خۆكاندیدكردنه‌كه‌ی عوبێدی ده‌رئه‌نجامی پشتبه‌ستنه به‌و توانایییه‌ی كه هه‌یه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی په‌رله‌مان و خزمه‌ت كردنی گه‌لانی عێراق."
پێشتر 8 كه‌سی‌تر ناوه‌كانی خۆیان بۆ خۆكاندیدكردنی ئه‌و پۆسته ڕاده‌ستی ئیداره‌ی په‌رله‌مای عێراق كردبوو.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران