گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی نێوان عه‌ره‌بستان و هه‌رێمی کوردستان ده‌ست پێده‌كات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بۆ فراوانكردنی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هێڵی ئاسمانیی سعوودیه له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو گه‌شتی ڕاسته‌وخۆ بۆ هه‌ولێری پایته‌خت ئه‌نجام ده‌دات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ڕاگه‌یێندراوێکدا ئاماژه به‌وه کراوه که هێڵی ئاسمانیی سعوودیه له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو گه‌شتی ڕاسته‌وخۆ له وڵاتی سعوودیه‌وه به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كات.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ده‌شڵێت: هێڵی ئاسمانیی سعوودیه هه‌موو ئاماده‌كارییێكی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كردوووه.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندازیار ساڵح بن ناسر به‌رێوه‌به‌ری گشتیی هێڵه‌كانی ئاسمانیی سعوودیه ڕای‌گه‌یاندوووه: ده‌ست پێكردنی گه‌شته‌كانی ڕاسته‌وخۆ بۆ هه‌ولێر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سعوودیه و عێراق به‌هێزتر ده‌كات.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران