هاوپه‌یمانیی سائیروون داوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی عه‌بادی ده‌كات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هاوپه‌یمانیی سائیرون كه له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت ئاماژه به‌وه ده‌کات که وه‌ڵامه‌كانی حكوومه‌ت له په‌رله‌مان بڕواپێكه‌ر نه‌بوون هه‌ر بۆیه داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عه‌بادی ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فراکسیۆنی سائیرون که له لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه رابه‌رایه‌تی ده‌کرێت داوای کرد که حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ستله‌کار بکێشێته‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه 8ی ئه‌یلولی 2018 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ئاماده‌بوونی حه‌یده‌ر عه‌بادی و چه‌ند وه‌زیرێکی کابینه‌که‌ی له‌سه‌ر دۆخی به‌سره کۆ بوووه‌وه.
له دوای کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ئیئتیلافی سائیرون له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایانگه‌یاند که پێویسته حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه و کار بکرێت بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تێکی به‌هێز که خواستی گه‌ل به‌دیبێنێت.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران