باڵیۆزی عێراق له تاران بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران كرا
به‌شی ئێران/ کوردی- به‌هۆی سووتاندنی کۆنسووڵخانه‌ی ئێران له شاری به‌سره له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه ڕاجح سابیر عه‌بوود مووسه‌وی باڵیۆزی عێراق له تاران بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران كرا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هرام قاسمی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕای‌گه‌یاند که باڵیۆزی عێراق له تاران بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران کرا و هۆشداریی پێویست دراوه‌ته باڵێۆزه عێراقییه‌كه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌یدا قاسمی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقی له پارێزگاری كردن له کۆنسووڵخانه‌ی ئێران به كه‌مته‌رخه‌م تۆمه‌تبار كردوووه و ڕایگه‌یاندوووه ناڕه‌زاییی ئێران ئاراسته‌ی مووسه‌وی كراوه و جه‌خت له‌وه کراوه‌ته‌وه که "سه‌رمان سووڕ ماوه له كه‌مته‌رخه‌میی پۆلیسی به‌سره".
ناوبراو گوتیشی كه داوا له باڵیۆزی عێراق له تاران كراوه ناڕه‌زایییه‌كانی ئێران بگه‌یه‌نێته به‌غدا و به زووترین كات به‌رپرسانی ڕووداوه‌كان ده‌ستگیر بكرێن.
سه‌رچاوه: میدیاکانی ئێران
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران