ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات ئيدارهيێكى نوێى دامه‌زراند
بەشی سووریا- ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات، باڵى سياسى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) ئيدارهيێكى نوێى خۆبه‌ڕێوبه‌رى له به‌شێكى باكوورى سووريا له ژێر ناوى ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى باكوور و رۆژهه‌ڵاتى سووريا دامه‌زراند.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات، له لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاوه پشتيوانى لێده‌كرێت و هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتيش له لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاوه وه‌ک به‌هێزترين هاوپه‌يمانى شه‌ڕ له دژى داعش له خاكى سووريا وه‌سف ده‌كرێن.
كه‌ناڵى RTى رووسيا رايگه‌ياند: له ناوچه‌ى عه‌ين عيساى ده‌وروبه‌رى باكوورى ره‌ققه كۆبوونهوهيێكى داخراو به‌ڕێوه‌چووه و تێيدا بڕيارى پێكهێنانى ئيدارهيێكى نوێ له ناوچه‌كانى باكوور و رۆژهه‌ڵاتى سووريا دراوه.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه، هه‌ريه‌ک له كانتۆنه‌كانى جزيره و كوبانێ و ناوچه‌كانى منبج، ره‌ققه، ته‌بقه و ده‌وروبه‌رى باكوورى دێرزوور يه‌ک ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌ريان ده‌بێت و عه‌ين عيسا ده‌بێته پايته‌ختى ئه‌و ئيداره خۆبهڕێوبهرييهى پێک هێنراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران