شیروان زرار: واده‌ی ده‌ست پێکردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دواخرا
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژادن و ڕاپرسیی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری دا واده‌ی ده‌ست پێکردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان بۆ ماوه‌ی 6 ڕۆژ دوا بخات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شیروان زرار گوته‌بێژی کۆمیسیۆن له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌ڤانیدا ڕای‌گه‌یاند: به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیاران بڕیار دراوه ده‌ست پێکردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه 11-9-2018 دوا بخرێت.
بڕیار بوو ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5-9-2018 بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ست پێ‌بکات.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران