خبر 2018-09-04 15:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عەلاوی داوای كۆبونەوەیێكی بەپەلەی نێوان سەرجەم لایەنەكان دەكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەیاد عەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانیی نیگەرانی‌ خۆی بەرامبەر بە دۆخی ئێستای‌ عیراق و كۆبوونەوەكانی‌ پەرلەمان و هەوڵەكانی‌ لایەنە سیاسیەكان خستە ڕوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەیاد عەلاوی سەرۆكی ئیئتلافی نیشتمانی لە تویتێكدا كە لەپەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی كردۆتەوە، تیایدا داوا لە چەند هێزێكی سیاسی دیاریكراو كردووە لە هەرسێ پێكهاتەی كورد و سوننە و شیعەوە بۆ ئەنجام دانی دیالۆگێكی جددی بۆ رێكەوتن لەسەر شێوە و جۆری بەرنامەی حكوومەتی داهاتووی عێراق بەدوور لەناوەكان، ئەوەش بۆ رێگری كردن لەسەرهەڵدانی قەیرانێكی ئاڵۆزتر لە وڵات.

ئەیاد عەلاوی لە تویتەكەیدا داوای دیالۆگێكی نیشتمانی كردووە لەنێوان چەند لایەنێكی دیاریكراوی ناو هاوپەیمانی چاكسازی و هاوپەیمانی كوردستانی و هاوپەیمانی بنیادنان.

ناوبراو راشیگەیاندووە ئەو داوایەی بۆ ئەوەیە رێگری لە قووڵ بوونەوەی قەیرانەكان بگرێت و هەمووان بگەنە رێكەوتنێكی قبووڵ كراو و لۆژیكی كە ببێتە گەرەنتی بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە وڵات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.