پاش گرژییەکانی بەسرە بڕيارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ به‌سه‌ر شارەکەدا سه‌پێنرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ى ئۆپراسيۆنه‌كانى پارێزگاى به‌سره، بڕيارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى به‌سه‌ر شارى به‌سره‌دا سه‌پاند.
کوردپرێس:
به گوێره‌ى بڕياره‌كه هه‌موو جۆره هاتوچۆيێكى هاووڵاتيیان تا به‌ره‌به‌يانى ئەمڕۆ چوارشەمە 5ی ئەیلوول قه‌ده‌غه بوو.
ئه‌م بڕياره دواى ئه‌وه هات، كه ئه‌مشه‌و ژماره‌يێک خۆپيشانده‌ر هه‌ڵيانكوتايه سه‌ر بيناى پارێزگارى به‌سره و ئاگريان تێبه‌ردا.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان تا ئێستا پێنج كه‌س كوژراوون و 30 كه‌سى ديكه بريندار بوونه.
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى، له بڕيارێكى به په‌له‌يدا، به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى به‌سره‌ى له كاره‌كه‌ى دوور خسته‌وه.
هاوكات حه‌يده‌ر عه‌بادى به په‌له گه‌يشته شارى به‌سره بۆ چاودێريكردنى ره‌وشى شاره‌كه.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران