خبر 2018-09-04 14:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
هاوکات لەگەڵ بوردومانی ئیدلیب لە لایەن ڕووسیاوە:

وەزیری بەرگریی تورکیا و نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ سووریا كۆ بوونه‌وه‌

بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار پێشوازی كرد لە نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ سووریا، جێمس جێفری.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خولوسی ئاكار له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌گه‌ڵ جێمس جێفری كۆ بووه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌ داخراوی به‌ڕووی كامێره‌كان به‌ڕیوه‌چوو.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشهاته‌كانی سووریا تاوتوێ كراوە و نیگه‌رانییەکان له‌باره‌ی په‌كه‌كه‌ و په‌یه‌ده‌ و یه‌په‌گه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ خراوەتە ‌ڕوو.

هه‌روه‌ها خولوسی ئاکار باسی له‌وه‌ كردووە كه‌ توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ گرتنه‌به‌ری ریوشوێنه‌كان بۆ پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی و ده‌سته‌به‌ر كردنی ئاسایشی وڵاتەکەی.

وەزیری بەرگریی تورکیا جەختیشی کرد كه‌ پێویسته‌ رێکخراوی یه‌په‌گه‌ به‌ته‌واوی ناوچەی باکووری سووریا‌ جێبهێڵێت.

سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

کۆدس هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.