کۆمسیۆنی هەرێم بۆ تاوتوێ کردنی دواخستنی بانگەشە لە کۆبوونەوەدایە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شۆڕش حەسەن، بهڕێوهبهرى راگهیاندن و پهیوهندییهكانى کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رایگەیاند: کۆمسیۆن بۆ تاوتوێ کردنی دواخستنی بانگەشەی هەڵبژاردن لە کۆبوونەوەدایە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بڕیارە بۆ ڕۆژی ١١ی ئەیلول دوابخرێت، ئەمەش دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان پارتی و گۆڕان هات لەبارەی بڕیاری ئەنجامدان یاخود دواخستنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم.
پێشتر کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕایانگەیاندبوو ڕۆژی ٥ی ئەیلولی ٢٠١٨ بانگەشەی هەڵبژاردنی لایەنە سیاسیەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەست پێدەکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران