پۆلیسی توركیا: 6 كه‌س به تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نقه‌ره ده‌ستگیر كراون
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، 20ی مانگی ئاب چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره گه‌یشته بنبه‌ست و له‌وباره‌وه پۆلیسی تورکیا ڕایگه‌یاند: 6 كه‌س به تۆمه‌تی ته‌قه‌كردنه‌كه ده‌ستگیر كراون و له ئێستاشدا سێ كه‌س له كۆی ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌ی ده‌ستگیر كراون بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان بۆ ده‌ركراوه به‌ڵام سێیانهكهی دیكه‌یان به كه‌فاله‌ت ئازاد كراون.
كاتژمێر 5:00ی به‌ره‌به‌یانیی 20ی ئاب چه‌ند كه‌سێک كه له ناو ئۆتۆمبێلێكدا بوون ته‌قه‌یان له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا كرد له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاژانسی ڕۆیته‌رز و بریندار و كوژراوی لێنهكهوتوووهتهوه، ته‌نها چه‌ند گولهیێک به‌ر په‌نجه‌ره‌ی ژووری پاسه‌وانه‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كهوتوووه.
ده‌ستڕێژی گوله له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نقه‌ره له كاتێكدایه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیا له ئاستێكی خراپدایه ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه هه‌ر دوو وڵات باجیان له‌سه‌ر هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌لی یه‌كتر زیاد كرد.
گرژییه‌كانی نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره دوای ئه‌وه هات كه توركیا ڕه‌تی كرده‌وه قه‌شه ئه‌ندرو برونسنی به ڕه‌گه‌ز ئه‌مه‌ریكی ئازاد بكات كه زیاتر له 21 مانگه له توركیا له زینداندایه و به‌و هۆیه‌وه تره‌مپ بڕیاری دا باج بخاته سه‌ر كه‌لوپه‌لی هاورده‌كراوی توركیا بۆ ئه‌مه‌ریكا.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران