ئۆپۆزیسیۆنی کورد جەخت لەسەر کۆتایی هاتنی ناکۆکیی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆبوونەوەی هاوپەیمانی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو لەگەڵ شاندێكی میحوەری وەتەنی سوننەكان لە شاری سلێمانی كۆتاییهات، کە لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی شەراكەت لە بڕیاردان لە عێراق و هاوسەنگی و سازان و داواكارییەكانی كورد و سوونەوە كراوە.
چوار لایەنی سیاسی هەرێم هەروها باسیان لە كۆمەڵێک كێشەی گەورە لە عێراق کرد کە تا ئێستا چارەسەر نەكراون، وەكوو بوودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە و بەشداریی كورد لە پڕۆسەی سیاسیدا كە پێویستی بە دەرچوونی چەندین یاسا هەیە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران