ئێران داواکاریی فه‌ڕه‌نسا بۆ دانووستانی زیاتر له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌که ڕه‌ت ده‌کاته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی پێنجشه‌ممه 30ی ئاب ژان ئیڤ لودریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له میانی کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و دوای ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان که تیایدا ئه‌وه پشتڕاست ده‌کاته‌وه ئێران پابه‌ند بوووه به ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمیی ساڵی ٢٠١٥ هۆشداری دایه وڵاتی ئێران و ڕایگه‌یاند: "ئێران ناتوانێت گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ڕێککهوتنهه ئه‌تۆمییه‌که ڕه‌ت بکاته‌وه" و له وه‌ڵامی لێدوانه‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: "هیچ هۆکار و پێویستی و متمانهیێک نییه بۆ دانووستان له‌سه‌ر ئه‌و کێشانه‌ی که دانووستانیان له‌سه‌ر ناکرێت."
لودریان گوتیشی: "ئێران ناتوانێت گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنه‌که پشتگوێ بخات، له‌سه‌ر سێ بنه‌مای سه‌ره‌کی که ئێمه‌ی نیگه‌ران کردوووه، ئه‌وانیش پابه‌ندبوونی ئێرانه به رێککه‌وتنه‌کانه‌وه به تایبه‌ت دوای ٢٠٢٥، بابه‌تی پرۆگرامی مووشه‌کی بالیستی و ئه‌گه‌ری زیادکردنی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕۆڵه‌ی ئێران هه‌یه‌تی له‌سه‌ر سه‌قامگیریی ناوچه‌که."
شایانی باسه؛ ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی ئاب ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی فه‌رموویان: "ڕێککه‌وتنی ئه‌تومی ئامانج نه‌بوووه به‌ڵکو ئهمراز بوووه و ئه‌گه‌ر بگه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه که خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نشتیمانیمان نه‌کات ده‌توانین وازی لێ بهێنین چوونکه تاران بێ هیوایه له‌وه‌ی ئه‌ورووپا بتوانێت ڕێککه‌وتنه‌که له ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌می رزگار بکات".
سه‌رچاوه: میدیاکانی ئێران
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران